نرخی دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ناجێگیرە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار بەرز و نزم دەكات و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە نزمترین ئاستی ئەمساڵ و 100 دۆلار بوو بە 146 هەزار و 250 دینار.

ڕاشیگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە بەهاكەی ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئێستا 100 دۆلار گەیشتۆتە 147 هەزار و 900 دینار.

ناسەقامگیری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لەكاتێكدایە، كە بڕیارە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بچێتە واشنتۆن و لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆببێتەوە.

“باشترین چارەسەر بۆ ئایندەی کوردستان جێبەجێکردنی فیدراڵی پارێزگاکانە”
پێشت “باشترین چارەسەر بۆ ئایندەی کوردستان جێبەجێکردنی فیدراڵی پارێزگاکانە”
دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 بۆ یەكەم وەزارەت ڕاگەیەنرا
دواتر دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 بۆ یەكەم وەزارەت ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار