ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزمە



لە ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزمدا، سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی داوای هاوکاری بۆ خێزانی منداڵانی ئۆتیزم دەکات، ڕاهێنەرانی سەنتەرەکەش بەدەست نەبوونی شایستەی داراییەوە دەناڵێنن.

لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەمڕۆ ٢/٤ بە ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم دیاریکراوە، لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەم ڕۆژە بایەخی پێدەدرێت.

نەخۆشی ئۆتیزم، بەهۆی کێشە لە کۆئەندامی دەماری ئەو کەسەدا لە سێ ساڵی سەرەتای تەمەندا دەردەکەوێت، بەهۆیەوە مێشک فەرمانە ئاساییەکانی تێکدەچێت، منداڵەکە توانای گفتوگۆی لاوازدەبێت، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی لاوازدەبێت، لە ڕووی تەندروستییەوە لە هەر ١٠٠ منداڵێک یەکێکیان تووشبوونی ئۆتیزم دەبێت.

بەپێی ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار منداڵی تووشبوو بە ئۆتیزم هەیە، کە ٩٠٠ تا ٩٥٠ لە پارێزگای هەولێر، ٩٠٠ لە پارێزگای سلێمانی، ٧٥٠ لە پارێزگای دهۆک و ٤٠٠ لە هەڵەبجە هەن، بەردەوام ئامارەکانیش لە بەرزبوونەوەدان.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ڕزگار عوسمان بەڕێوەبەری ئاماژەی بە دۆخی خێزانی منداڵانی ئۆتیزم کرد، کە لە دۆخێکی دەروونی سەختدا دەژین، ئێستا لە قۆناغێکی مەترسیداردا دەژین، کە خێزانەکان لە بەرەوهەڵوەشاندنەوە دەچن.

داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، ئاوڕ لە دۆخی خێزانەکان و منداڵەکان بداتەوە، چونکە زۆرینەشیان کەمدەرامەت، تەنانەت سەنتەرەکانی ئۆتیزم کەموکورتی زۆریان هەیە، تەنانەت دوای ئەوەی منداڵەکان تەمەنیان لە ١٢ ساڵ تێدەپەڕێت، هیچ سەنتەرێک نییە ئەو منداڵانە وەربگرێت.

هەر لە کۆنگرەکەدا خۆبەخشانی سەنتەری ئۆتیزمی حوکمی داوای بە گرێبەستبوونیان کرد، کە ساڵانێکە لە سەنتەرەکەدا خزمەت دەکەن و لەگەڵ سەرەتای دەستبەکاربوونیاندا پێیان ڕاگەیانراوە، کە پاش شەش مانگ لە خۆبەخشیان دەبنە گرێبەست، بەڵام ئەوە چەند ساڵێک تێپەڕیووە بەڵام ئەوان دانەمەزراون.

ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، سەرەڕای دانەمەزراندیان هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار بە سەنتەرەکە نەهاتووە بە دەم کێشەکانیانەوە، کێشەکانیان وەک خۆی ماوەتەوە.

ژمارەی هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەكرێت
پێشت ژمارەی هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەكرێت
تورکیا دەستی بەسەر گەورە شارەوانی واندا گرت و خۆپیشاندان دەستیپێکرد
دواتر تورکیا دەستی بەسەر گەورە شارەوانی واندا گرت و خۆپیشاندان دەستیپێکرد
ەیوەندیدار