تورکیا دەستی بەسەر گەورە شارەوانی واندا گرت و خۆپیشاندان دەستیپێکرد



لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا مافی وەرگرتنی پۆستی گەورە شارەوانی لە کاندیدی براوەی دەم پارتی سەندەوە و پۆستەکەی دا بە کاندیدی براوەی پارتی داد و گەشەپێدوانی فەرمانڕەوا.

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، لەبری عەبدوڵا زێدان، کاندیدی براوەی دەم پارتی، پۆستی گەورە شارەوانی پارێزگای وانی دا بە کاندیدی پارتی داد و گەشەپیدانی فەرمانڕەوا.

عەبدوڵا زێدان، لە هەڵبژاردنەکەی شارەوانیدا رێژەی 55.48٪ی دەنگەکانی پارێزگای وانی باکووری کوردستانی بەدەستهێنا.

دوای بڕیارەکە لیژنەی باڵای هەڵبژاردن، لە وان گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێکرد و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان لایەنگرانی دەم پارتی و هێزە ئەمنییەکاندا ڕوویدا.

ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزمە
پێشت ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزمە
دژە تیرۆری کوردستان دەربارەی بۆردومانەکەی تورکیا ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر دژە تیرۆری کوردستان دەربارەی بۆردومانەکەی تورکیا ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار