ژمارەی هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەكرێت



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كاتی تیروپشكی بۆ ژمارەی هاوپەیمانییەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكات.

جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، “کۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای کۆتایی هاتن و داخستنی ماوەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان، ئەنجوومەنی کۆمیساریەکان بڕیاریاندا لە 7ی ئەم مانگە لە بارەگای کۆمسیۆن تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان بكات”.

وتیشی، “پێشتر دەستەی کۆمسیاران میکانیزمی ئەنجامدانی تیروپشکی پەسەندکردبوو بۆ بەدەستهێنانی ژمارەی دەنگدان بۆ هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان و کاندیدی تاکەکەسی بۆ هەڵبژاردنی هەرێم لە ژمارە 101 بەدواوە”.

وتەبێژی كۆمسیۆن ئاشكرای كرد، “دوو ئامێری بۆ تەرخان دەکرێت بۆ تیروپشکی دەستی، کە یەکەمیان بۆ ئەو تۆپانە تەرخان دەکرێت کە ناوی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان و تاکە کاندیدەکان لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا ئامێری دووەم بۆ ژمارەی زنجیرەیی دیاریکراوە کە لە ١٠١ دەست پێدەکات، و تۆپەکان لەسەر بنەمای ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکان دەبێت”.

مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە هەولێر کرد
پێشت مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە هەولێر کرد
ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزمە
دواتر ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزمە
ەیوەندیدار