ئاسایشی هەولێر: کەسێکمان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ سوتاندنی ئۆتۆمبێلی خاڵی خۆی دەستگیرکرد



ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر ماڵێک و سووتاندنی ئۆتۆمبێلێکیان دەستگیر کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند:”دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانمان و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی(ش ،م ،ی) و(ع ،س،م) و(ن ، أ ، پ) و(ل ، م ، ک) ، لە ناویاندا تۆمەتباری سەرەکی (ش ،م ،ی) لەسەر پارەو میرات بوەتە کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ماڵی خاڵەکانی و بەو هۆیەوە سێ تۆمەتبارەکەی تری ،کەناویان لەسەرەوە هاتوە ، چەند جارێک هانداوە لەبەرامبەر بڕێک پارە تاکو هەڵبکوتنە سەر ماڵی ئەو خاڵانەیان و بەو نیازەش چەکی بێ مۆڵەتیان بەکار هێناوە و تەقەیان لەماڵیی خاڵەکانیان کردوە .

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە و دەڵێت:”دواینجاریش لەلایەن تۆمەتبار (ع ، س ، م) هەوڵی سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکەی خاڵی دابوو لە گەڕەکی موفتی شاری هەولێر”.

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ خوێندنى ماستەر ڕادەگەیەنێت
پێشت ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ خوێندنى ماستەر ڕادەگەیەنێت
شەوی قەدر كەیە و نیشانەكانی كامانەن و بۆچی ئەو ناوەی لێ‌ نراوە؟
دواتر شەوی قەدر كەیە و نیشانەكانی كامانەن و بۆچی ئەو ناوەی لێ‌ نراوە؟
ەیوەندیدار