ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ خوێندنى ماستەر ڕادەگەیەنێت



وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی (2024) بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى ماستەر رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی (2024) بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیا جیا رادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم خوازیاران لە هەرێمى کوردستان دەکات دەتوانن بەم مەرج و داخوازیانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:

1. دەبێت پێشکەشکار دانیشتووی هەرێمى کوردستان و عێراق بێت.

2. پێویستە بەلایەنی کەم دوای دەرچوونی لە زانکۆ، دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.

3. پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و دانپیانراو بێت.

4. دەبێت پێشخانێکى ئەکادیمی باشى هەبێت.

5. دەبێت ئاستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت، بە شێوەیەک بتوانێت بەشداری لە خولی درێژخایەنی زمان بکات بەر لە دەسپێکردنی بەرنامەی خوێندن.

6. پێشینە بۆ ئەو خوازیارانە دەبێت کە پێشتر ئەزمونی خوێندن و ژیانیان لە ئەمریکا زۆر کەمبووە یاخود نەبووە.

7. خوازیاران لە باکگراوندی جیاجیا لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت هان دەدرێن بۆ پێشکەشکردن.

تێبینی:

– تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا دەبێت.

– دوا کات بۆ پێشکەشکردن 1ی ئایاری 2024ە.

– بۆ زیاتر زانیاری و وردەکاریی پێشکەشکردن، تکایە سەیری برۆشەری هاوپێچ و ئەم لینکە بکەن:

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، ئەگەر پێویست بوو پەیوەندی بە نوسینگەی ئەمیدست لە هەولێر و بەغداد بکەن.

باس لەوەش دەکات، مەرجەکانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ خوێندنی ماستەر لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیە بریتیە لە:

1- پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

2- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

3- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.

4- ئاستی توانستی زمانی داواکراو بەندە بە ئاستی داواکراوی خودی بەرنامەکە.

5- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات، (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

6- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

7- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن بەرنامەی فولبرایت پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

8- هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

تێبینى:

دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:

https://scholarship.digital.gov.krd/#/login

“پارتی هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردنێکی دەستووری و شەفاف و بێگەردە”
پێشت “پارتی هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردنێکی دەستووری و شەفاف و بێگەردە”
ئاسایشی هەولێر: کەسێکمان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ سوتاندنی ئۆتۆمبێلی خاڵی خۆی دەستگیرکرد
دواتر ئاسایشی هەولێر: کەسێکمان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ سوتاندنی ئۆتۆمبێلی خاڵی خۆی دەستگیرکرد
ەیوەندیدار