فەلەكناسێكی كورد یەكەم ڕۆژی جەژنی دیاریكرد



فەلەكناسێكی كورد ڕایدەگەیەنێت، ڕه‌نگه‌ دووباره‌ گرفتی بینینی مانگ به‌هۆی ته‌پوتۆزه‌وه‌ دروست ببێتەوە و دەشڵێت: “ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 10ی 4 یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت”.

محەمە كەمال، شارەزای كەشناسی و گەردوونی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له‌ پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شەممه‌ 9ی 4ی 2024 هیلالی نوێی مانگ له‌دایك ده‌بێت و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه‌ كاته‌كانی خۆرئاوابوون به‌چاوی ئاسایی و به‌ ته‌لیسكۆپیش مانگ ده‌بینرێت.

ڕاشیگەیاند، هه‌رچه‌نده‌ سێ شه‌ممه‌ ئاسمان هه‌ندێك هه‌وراوییه‌ و خێرایی با چالاك ده‌بێت، بۆیە ڕه‌نگه‌ دووباره‌ گرفتی بینینی مانگ دروست ببێته‌وه‌ به‌هۆی ته‌پوتۆزه‌وه‌.

جەختیشی كردەوە، به‌پێی هه‌موو حساباتێك ڕۆژی سێ شەممە‌ ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زانه‌ و ڕۆژی چوار شەممە ‌10ی نیسان یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.

فاروق مەلا مستەفا 300 ملیۆن دینار بە زیانلێكەوتووانی دهۆك دەبەخشێت
پێشت فاروق مەلا مستەفا 300 ملیۆن دینار بە زیانلێكەوتووانی دهۆك دەبەخشێت
دارایی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی مووچە دەدات
دواتر دارایی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی مووچە دەدات
ەیوەندیدار