فاروق مەلا مستەفا 300 ملیۆن دینار بە زیانلێكەوتووانی دهۆك دەبەخشێت



فاروق مەلا مستەفا، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بڕی 300 ملیۆن دینار بە زیانلێكەوتووانی لافاوەکەی دهۆك دەبەخشێت.

فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری ناسراوی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، 300 ملیۆن دینار دەبەخشێتە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری دهۆک.

رۆژی 19-03-2024، شەپۆلێکی بارانبارین سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی گرتەوە.
لەو شەپۆلە بارانەدا زیان بە نزیکەی 300 ماڵ و 50 ئۆتۆمبێل گەیشت؛ هەروەها سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاگر لە بازاڕی چەلێی دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە سەرووی 150 دووکان و شوێن سووتان.

 

جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە
پێشت جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە
فەلەكناسێكی كورد یەكەم ڕۆژی جەژنی دیاریكرد
دواتر فەلەكناسێكی كورد یەكەم ڕۆژی جەژنی دیاریكرد
ەیوەندیدار