ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دهۆک دەکات



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە حکومەتی عێراق دەکات قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دهۆک بکاتەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕی چەلێ کەوتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، خه‌لیل غازى دۆسكى، نوێنەری پارێزگای دهۆک لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، دڵگرانم بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی چەلێ کە بە هۆیەوە ژمارەیەک دوکانی جلوبەرگ سووتان و چەند هاووڵاتییەکیش بریندار بوون.

دۆسکی وتیشی: “وەک نوێنەری خەڵکی خۆمان لە ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لە بودجەی ڕووداوە سروشتی و لەناکاوەکان، زیانلێکەوتووانی ئەو ڕووداوە قەرەبوو بکاتەوە”.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی دهۆک ڕایگەیاندبوو زیاتر لە 100 دوکان بە هۆی ئاگرەکەی بازاڕی چەلێوە زەرەرمەند بوون.

کونسوڵخانەی چین لەسەر شامپۆ مەترسیدارەکە ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت کونسوڵخانەی چین لەسەر شامپۆ مەترسیدارەکە ڕوونکردنەوە دەدات
ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ڕۆژانی بایکۆتدا بڵاوکرایەوە
دواتر ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ڕۆژانی بایکۆتدا بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار