ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت



سەرباری ئەوەی ئەمڕۆ پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بەردەوامە، ئەمڕۆش چەند دەستە و وەزارەتێک مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە، دابەشکردنی مانگی شوبات بەردەوامە، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم تەنها لە ماوەی شەش ڕۆژدا مووچەی سەرجەم شوێن و وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستەنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات لەکاتێکدایە کە مووچەخۆران لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا تەنها چوار مووچەیان وەرگرتووە، هاوکات ٥٧ بەسەر دواهەمین مووچەدا تێپەڕیوە کە مووچەخۆران وەریان گرتووە.

نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا
پێشت نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا
دوای سووتانی سەدان دوکان، ئاگرەکەی دهۆک کۆنترۆل کرا
دواتر دوای سووتانی سەدان دوکان، ئاگرەکەی دهۆک کۆنترۆل کرا
ەیوەندیدار