لیستی مووچە بڵاوکرایەوە بەبێ هێزە ئەمنییەکان



وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای زیاتر لە 50 ڕۆژ لە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک، بەڵام وەزارەتی پیشمەرگەی تێدا نەبوو، لە کاتێکدا زۆرینەی کیشەکان لەسەر دەزگا ئەمنییەکان بوو.

بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، وەزارەتی پێشمەرگە و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی تێدا نییە، لە کاتێکدا دواکەوتنی مووچە زیاتر لە دوو هەفتەیە بەهۆی نەناردنی پارەی هێزە ئەمنییەکان و ئەو دەستانەوە بووە.

زیاتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر وەزارەتی درایی عێراق، بەپێی ئەو لیستانەی بۆی نێردرابوو، پارەی مووچەی مانگی دووی بۆ هەرێم نارد، بەڵام حکومەتی هەرێم وەرگرتن و دابەشکردنی مووچەی ڕەتردەوە، بە بیانوی ئەوەی کورتهێنانێکی زۆر هەیە و پارەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە نەنێردراوە،

هاوکات وەزارەتی درایی عێراق ڕوونیکردنەوە، هەرکات لیستی وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکانیان پێ بگات پارەی ئەوانیش دەنێرن، بەڵام حکومەتی هەرێم ڕەتیکردەوە لیست و ناوی هێزە ئەمنییەکان بنێرێت بە بیانوی پاراستنی نهێنی نیشتیمانی و ئاشکرانەکردنی ئەو دەزگا هەستیارانە،

هاوکات حکومەتی هەرێم بڕیاریدا لەبری ناو و پلەی وەزیفی بە کۆد لیستی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و دەزگا هەستیارەکان بنێرێت، ئێستا لیستەکە لە بەغدایە بەڵام هێشتا پارەیان بۆ ڕەوانە نەکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم زیاتر لە دوو هەفتەیە بەهۆی نەناردنی مووچەی ئەو دەستە و دامەزراوانە ، مووچەی فەرمانبەرانیشی ڕاگرتبوو و دابەشی نە دەکرد، بەڵام بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە بڕی پارەکە دوێنێ بڕیار درا مووچە دابەشبکەن و لیستی مانگی سێی فەرمانبەرانیش بە پلە بەرزکردنەوەوە ئامادە بکەن و ڕەوانەی بەغدای بکەن.

ئەمڕۆش لیستەکە بڵاوکرایەوە و هیچکام لە وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی هەرێم و دەزگا ئەمنییەکانی تێدا نییە و ڕوون نییە کەی مووچەی ئەوان دابەشدەکرێت.

چۆن بزانین ڕێژەی شەکر لە جەستەماندا زۆرە یان کەمە
پێشت چۆن بزانین ڕێژەی شەکر لە جەستەماندا زۆرە یان کەمە
لیستی مووچە بڵاوکرایەوە
دواتر لیستی مووچە بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار