نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا



لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 265 دۆلار، بە درێژایی مێژوو ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بۆ ئەو ئاستە بەرزبێتەوە.

هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە، بە تایبەتیش دوای ئەو لێدوانانەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا کە ئاماژەیان دەدا بەوەی پلانیان بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود نییە.

هەرکاتێک بانکی فیدراڵی ئەمریکا ڕێژەی سوود بەرز بکاتەوە، کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر بەهێزبوونی بەهای دۆلار و دابەزینی ئەو دراو و کانزایانە دروست دەکات کە لە بەرامبەر دۆلاردا مامەڵەیان پێوە دەکرێت.

جەمال کۆچەر: بودجەی ئەمساڵ دەگاتە 228 ترلیۆن دینار
پێشت جەمال کۆچەر: بودجەی ئەمساڵ دەگاتە 228 ترلیۆن دینار
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دواتر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار