دوای سووتانی سەدان دوکان، ئاگرەکەی دهۆک کۆنترۆل کرا



دوای سووتانی زیاتر لە 300 دوکان، ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ لە دهۆک کۆنترۆڵ کرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی چەلێی دهۆک کەوتەوە و پاش چەندین کاتژمێر کارکردن، یاگرەکە لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆکەوە کۆنترۆڵ کرا.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە 300 دوکان لە ئاگرەکەدا سووتاون کە زۆربەی تایبەتە بە جلوبەرگ.

تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە.

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پێشت ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دەم پارتی: لە زۆرینەی پارێزگاكانی باكووری كوردستان لە پێشێن
دواتر دەم پارتی: لە زۆرینەی پارێزگاكانی باكووری كوردستان لە پێشێن
ەیوەندیدار