پارێزگاری هەولێر: پشتیوانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەکەین لە تورکیا



پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت پشتیوانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەکەن لە تورکیا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کە بەسەردانێک لە ئامەدی باکووری کوردستانە، سەردانی بارەگای پارتی داد و گەشەپیدانی فەرمانڕەوای کرد.

لەو سەردانەدا پارێزگاری هەولێر بە گرنگییەوە باسی سەردانەکەی ئەمدواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆامری تورکیا کرد بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، هیوادارین بە خێری هەردوولا کۆتایی بێت.

پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند، پشتگیریی لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەکەن لە تورکیا.

دوای ساڵانێکی زۆر دانووستان لە ئاکامی پرۆسەیەکی ئاشتیدا لە ساڵی 2013 ئاگربەست لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا ڕاگەیەندرا، بەڵام ئاشتەواییەکە زۆری نەخایاند و دوای دوو ساڵ پرۆسەکە کۆتایی هات و شەڕ لە نێوان هەردوولا دەستیپێکردەوە، کە تا ئێستاش بەردەوامە.

 

ڕواندا دەبێتە مەترسی بۆ سەر پەنابەران؟
پێشت ڕواندا دەبێتە مەترسی بۆ سەر پەنابەران؟
عێراق مووچەی مانگی ئایار دابەشدەکات
دواتر عێراق مووچەی مانگی ئایار دابەشدەکات
ەیوەندیدار