عێراق مووچەی مانگی ئایار دابەشدەکات



عێراق دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئایار ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەستیکردووە بە وردبینی و دابینکردنی پارە بۆ مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئایار، هاوکات ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە لەلایەن دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی لە بانکەکانی (ڕافیدەین و ڕەشید) لە ڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە ڕێگەی کورتەنامەوە ئاگاداردەکرێنەوە کە دەتوانن سەردانی لقی بانکەکان یان بنکەکانی ATM لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بکەن، بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

پارێزگاری هەولێر: پشتیوانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەکەین لە تورکیا
پێشت پارێزگاری هەولێر: پشتیوانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەکەین لە تورکیا
کۆمسیۆن دەنگۆی ڕاگرتنی کارەکان و دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە
دواتر کۆمسیۆن دەنگۆی ڕاگرتنی کارەکان و دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە
ەیوەندیدار