وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردن کۆتایی دێت



وادەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدی پارت و هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و تا ئێستاش پارتی و یەکیتی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی پارت و هاوپەیمانەکان دەستنیشانی کردووە بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا.

بە هۆی ئەوەی تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لیستی ناوەکانیان پێشکەش نەکردووە، گومان دەکرێت هەڵبژاردنەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت کە 10ی حوزەیرانی داهاتووە.

لای خۆشیەوە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، لە هەولێر یەک هاوپەیمانییەتی، سێ پارت، 17 کاندیدی سەربەخۆ. لە سلێمانی یەک هاوپەیمانییەتی، دوو پارت، 21 کاندیدی سەربەخۆ و لە دهۆکیش دوو هاوپەیمانییەتی، دوو پارت و 15 کاندیدی سەربەخۆ. هەروەها لە هەڵەبجە دوو هاوپەیمانییەتی، یەک پارت ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشکی کۆمسیۆن کردووە.

بەڕێوەبەری هاتووچۆ: دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاساییە
پێت بەڕێوەبەری هاتووچۆ: دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاساییە
دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا
دوات دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار