بەڕێوەبەری هاتووچۆ: دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاساییە



پاش دابەشکردنی مووچە کارمەندانی هاتووچۆ گەڕانەوە سەر ئەرکەکانیان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانیش دەڵێت، “ئامانج لە بایکۆت مووچە بوو، بۆیە ئێستا هیچ کێشەیەک نییە و مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی دەکەین”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا، ئەمڕۆ کارمەندانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتیان شکاندووە و دەستیان بە دەوام کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئامانج لە بایکۆت مووچە بوو، بۆیە دوای دابەشکردنی مووچە هیچ کێشەیەک نەماوە، ئێستا دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاساییە، کارمەندەکانمان مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی دەکەن، لەسەر شەقامەکانیش پۆلیسی هاتووچۆ دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بۆ ڕێکخستنی شەقامەکان و هاتووچۆی شۆفێران.

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی و فەرمانبەرانی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان زیاتر لە هەفتەیەک دەبێت بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردبوو، بەڵام ئەمڕۆ دەوام لە فەرمانگەکانی سلێمانی ئاسایی بووەتەوە.

خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا
پێشت خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردن کۆتایی دێت
دواتر وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردن کۆتایی دێت
ەیوەندیدار