دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا



چوار کرێکار لەکاتی کارکردندا لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کەوتنەخوارەوە، دوو کرێکاریان گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، چوار کرێکار لە نهۆمی ١٥یەمی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بە ناوی دەروو سیتی لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی کە کاری تێدا دەکرێت کەوتنەخوارەوە، دوو کرێکاریان گیانیان لەدەستداوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەدا دوو کرێکار کەوتوونەتە خوارەوە و دەستبەجێ هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 73 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردووش لە ڕۆژی ١١ی حوزەیران لە هەمان پڕۆژە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی کرێن تاوەرێک سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا.

 

وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردن کۆتایی دێت
پێشت وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردن کۆتایی دێت
دادگای فیدراڵی سکاڵایەک لە دژی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێم یەکلا دەکاتەوە
دواتر دادگای فیدراڵی سکاڵایەک لە دژی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێم یەکلا دەکاتەوە
ەیوەندیدار