هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە



هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستیپێکرد کە زیاتر لە ٦١ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

بەپێی بڕیاری دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانییەوە سندوقەکانی دەنگدان کراونەتەوە و تا ٤ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە پارێزگاکانی تورکیا هەڵبژاردنەکە لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ەوە دەستیپێکردووە و لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەوە سندوقەکانی دەنگدان دادەخرێن.

لەم هەڵبژاردنەدا کە ٦١ ملیۆن و ٤٤١ هەزار و ٨٨٢ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، یەک ملیۆن و ٣٢ هەزار و ٦١٠ گەنج بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.

لە هەڵبژاردنەکەدا کاندیدی ٣٤ پارتی سیاسیی کێبڕکێ دەکەن و، لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ٢٠٦ هەزار و ٨٤٥ سندوقی دەنگدان دانراوە و، نزیکەی هەزار سندوقی گەڕۆکیش هەن.

لە میانی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنەدا کە لە ٨١ پارێزگاکەی باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی شارەوانی لە ٩٧٣ قەزا و ٣٩٠ ناحیە بۆ ماوەی پینج ساڵ هەڵدەبژێردرێن، لەگەڵ هەڵبژاردنی ٥٠ هەزار و ٣٣٦ موختاردا، هاوکات ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیش دیاری دەکرێن.

ئەو تۆمەتبارەی گرێبەستی شوقەی ساختە دەکرد دەستگیركرا
پێشت ئەو تۆمەتبارەی گرێبەستی شوقەی ساختە دەکرد دەستگیركرا
ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێت
دواتر ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار