بە ڤیدیۆ؛ بەرازێك دەچێتە ناو شارۆچكەی چوارتاوە



لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین 11 ڕاوچی دەستگیر كران و لە شارۆچكەی چوارتا-ش لە شارباژێڕ بەرازێك چوونە ناو ماڵەكانی شارۆچكەكەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە؛ لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چوارقوڕنە لە سنوری (سارد و قامیشە، سوروشەم و گردەمارە) 9 ڕاوچی ماسییان دەستگیركردوە هەروەها توانیان دەست بەسەر دوو ماتۆڕسكیل و دوو تۆڕی ماسی و چوار شەداودا بگرن.

ڕاشیگەیاندووە، دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر چەند كەسێك كە بەنیازن لە (کانی پورە خاص-دەربەند) راوە ماسی بكەن، لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەوە چاودێری كران و توانیان دوو ڕاوچی دەستگیر بکەن هەروەها دەست بەسەر تۆڕێكی ماسی و دوو شەداودا بگرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، پەڕاوی لێکۆڵینە بۆ سەرجەم راوچییەكان كراوتەوە و ڕادەستی دادوەرکراوە بۆ گرتبەری رێكاری یاسایی و سزادانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەرزی قەدەغەكردنی راوی ماسی لەرۆژی دوو شەممە (2024/3/15 بۆ 2024/6/14) بەردەوام دەبێت و سەرپێچیكارانی بڕیاری قەدەغەكردنی ڕاوكردنی ماسی دەدرێن بەدادگا.

هاوكات، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە لایەن هاووڵاتیانەوە بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ ئاگادار کرانەوە بە بوونی بەرازێك لە ناو قەزای چوارتا، مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەش هەستان بە دوورخستنەوەی بەرازەکە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی قەزاکە و پاشان گەڕاندنەوەی بۆ سروشت و ژینگە .

مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانۆوسکی کۆبووەوە
پێت مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانۆوسکی کۆبووەوە
مەریوان قەرەنی: سه‌رۆك كۆمار دوو ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌
دوات مەریوان قەرەنی: سه‌رۆك كۆمار دوو ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌
پەیوەندیدار