پۆڵەندا هۆشداری دەدات… ئەوروپا چووەتە سەردەمی پێش جەنگ



سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا لە یەکێک لە توندترین لێدوانەکانیدا، هۆشداریی دا لەو مەترسییانەی کە بەهۆی ململانێکانیی ئۆکراین لەسەر ئەوروپا دروست دەبن و ڕایگەیاند؛ بۆ یەکەمجار لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمەوە، کیشوەری ئەوروپا دەچێتە ناو “سەردەمی پێش جەنگەوە”.

 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی “لینا” کە گەورەترین هاوپەیمانی ڕۆژنامە ئەوروپیەکان لەخۆدەگرێت، دوێنێ هەینی دۆناڵد تاسک سەرۆک وەزیرانی پۆلەندا وتی؛ “جەنگ چیتر چەمکێکی ڕابردوو نییە، واقیعێکە و زیاتر لە دوو ساڵە دەستیپێکردووە”، لە ئێستادا نیگەرانترین شت ئەوەیە کە هەر سیناریۆیەک ئەگەری ڕوودانی هەیە، “ئێمە لە ساڵی ١٩٤٥ەوە دۆخێکی لەم شێوەیەمان نەبینیوە.”

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانم کە پێدەچێت وێرانکەر بێت، بەتایبەتی بۆ نەوەی نوێ، بەڵام دەبێت لەگەڵ ئەو دۆخە ڕابێین کە سەردەمێکی نوێ دەستیپێکردووە، ئەویش سەردەمی پێش جەنگە.

 

دۆناڵد تاسک، جەختی لەوە کردەوە کە لە بۆچوونەکەی زیادەڕەوی نەکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بابەتەکە ڕۆژانە ڕوونتر دەبێتەوە.

 

جگە لەوەش سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ئەوروپا کە وڵاتەکەی یەکێک بوو لە دیارترین لایەنگرانی ئۆکراینی دراوسێ، پێیوابوو ئەگەر کیێڤ لە شەڕەکەدا بدۆڕێت، “کەس” لە ئەوروپا هەست بە سەلامەتی ناکات.

 

وەک تاسک لە چاوپێکەوتنەکەدا وتی، “ئەرکی ئێمە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانە لە ئەودیوی زەریای ئەتڵەسییە بەبێ گوێدانە ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا کێیە”.

 

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوبەر هەستی ئاشتی سەقامگیری سەرکردەکانی ئەوروپای لەدوای جەنگ هەژاند، ئەمەش وایکرد زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپی بەرهەمهێنانی چەک خێراتر بکەن.

 

هەروەها ئەم هۆشدارییانە لە کاتێکدان، کە ئەگەری گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ کۆشکی سپی، لە پێشەنگی نیگەرانییەکانی کیشوەری ئەوروپادایە، بەتایبەتی دوای هەڵوێستە گوماناوییەکانی بە ئاشکرا سەبارەت بە ناتۆ و هەندێکجار ستایشی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا.

بۆچی دەبێت گیا بەهارییەکان بۆ ژەمە خۆراکەکانمان زیاد بکەین؟
پێشت بۆچی دەبێت گیا بەهارییەکان بۆ ژەمە خۆراکەکانمان زیاد بکەین؟
شارەزایەکی کەشناسی: ئەزموونی دوا هەناسەکانی وەرزی سەرما دەکەین
دواتر شارەزایەکی کەشناسی: ئەزموونی دوا هەناسەکانی وەرزی سەرما دەکەین
ەیوەندیدار