بۆچی دەبێت گیا بەهارییەکان بۆ ژەمە خۆراکەکانمان زیاد بکەین؟



پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لەبارەی گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی گیا بەهارییە خۆڕسکەکانی کوردەواری دەڵێت، ” دەتوانرێت وەک ڕەمزی تەندروستی و لەش ساغی ناو ببرێن”.

دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی گیا بەهارییە خۆڕسکەکانی کوردەواری ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، گیا بەهارییەکانی کوردستان وەک: کنگر، پونگە، گۆزروان، کاردی، کوزەڵە، ڕێواس، مێلاخە تام و چێژێکی خۆشیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت وەک ڕەمزی تەندروستی و لەش ساغی ناو ببرێن، بێگومان هەر گیایەگ تایبەتمەندی و سوودی و گرنگی خۆی هەیە، بەڵام دەتوانرێت سوودەکانی لە خاڵانەدا کۆبکرێتەوە.

ئەو پزیشکە بەم شێوەی باسی کرد، گیا بەهارییەکان یارمه‌تی دابه‌زینی کێشی له‌ش دەدەن و ڕێگری لە قەڵەوی دەکەن، له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان دەمان پارێزێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری لە به‌ردی زراو دەکات، کاریگه‌ری لاوه‌کی ده‌رمانه‌ ئازار شکێنه‌کان کەمدەکاتەوە.

وتیشی، له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌وکردنی جومگه‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌ دەمانپارێزێت، یارمەتی پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ر بوونی پووک دەدات، کۆنتڕۆڵی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن دا دەکات، میوه‌یه‌کی زۆر باشه‌ بۆ که‌سانی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌.

لەبارەی سوودە تەندروستییەکانی دیکەوە ئاماژەی بەوەکرد، مووه‌کانی قژ بەهێزدەکات، له‌ سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ دەیپارێزێت، یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێن و پاکردنه‌وه‌ی جگه‌ر له‌ مادده‌ ژه‌هراوه‌یه‌کان دەدات، پێست بە تەندروستی و گه‌شاوەیی دەهێڵێتەوە، لە چرچ و لۆچ، خاڵ، زیپکه‌ و سیسی ده‌موچاو دەیپارێزێت.

باسی لەوەشکرد، گیا بەهارییەکان چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌ گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات دەدات، چاره‌سه‌ری ڕه‌بۆ و خۆپاراستن له‌ که‌مخوێنی دەکات، کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش بەهێز دەکات و یارمه‌تی زوو چاک بوونه‌وه‌ی برین دەدات،  ڕێگری له‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی دەکات.

نرخی گاز بۆ مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دیاریکرا
پێشت نرخی گاز بۆ مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دیاریکرا
پۆڵەندا هۆشداری دەدات… ئەوروپا چووەتە سەردەمی پێش جەنگ
دواتر پۆڵەندا هۆشداری دەدات… ئەوروپا چووەتە سەردەمی پێش جەنگ
ەیوەندیدار