شارەزایەکی کەشناسی: ئەزموونی دوا هەناسەکانی وەرزی سەرما دەکەین



پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی ئایندەدا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، شارەزایەکی کەشناسیش لەبارەی کەشوهەواوە دەڵێت، “ئەزموونی دوا هەناسەکانی وەرزی فێنکی و سەرما دەکەین”.

محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕاگەیاند، هەفتەیەک و زیاتر کەش سەقامگیر دەبێت و پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە، ئەزموونی دوا هەناسەکانی وەرزی فێنکی و سەرما دەکەین.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەوەی چەند بەرزە پاڵەپەستۆیەک هەتا نزیکی جەژن ڕوویان لە ناوچەکانمان کردووە، کاریگەریەکەی ئەوەیە کە کەشوهەوا بە سەقامگیریەکی درێژدا تێدەپەڕێت لە ڕووی دابارینەوە، پلەکانی گەرما وردە وردە لەگەڵ هاتنی مانگی نیسان ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی گەرمەوە، بەڵام نەوەک گەرمای تاقەت پڕووکێن بەڵکو تەنها بەرزبوونەوەیەکی وەرزی و ئاساییە، دەتوانین بڵێین کۆتا هەناسەکانی ورزی سەرما ئەزموون دەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، خێرایی با بە نیمچە سەقامگیری دەمێنێتەوە، ئاسمان زۆرینەی کات ساماڵ دەبێت لە ڕۆژدا، لە شەودا بەتایبەت نیوە شەو و بەرەبەیان هەست بە سەرما دەکرێت لەگەڵ بوونی هەوری بەری بێباران و تەنک یاخود پەڵە هەوری نزم و پەرت.

سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی نزیک لە جەژنی ڕەمەزان وتی، لە سەرەتا و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە، شەپۆلێکی باران و نزمە پەستانی باش و کاریگەر ناوچەکانی کوردستان بگرێتەوە، لەگەڵ ئەو هەموو گۆڕانکاریە بەردەوام و زۆر خێراییەی کە لە نەخشەکاندا ڕوودەدات، بەهۆی سروشتی وەرزەکەوە کە وەرزی بەهارە.

 

پۆڵەندا هۆشداری دەدات… ئەوروپا چووەتە سەردەمی پێش جەنگ
پێشت پۆڵەندا هۆشداری دەدات… ئەوروپا چووەتە سەردەمی پێش جەنگ
دواتر داودئۆغڵو پەیوەندی نێوان ئەردۆغان و ئیسرائیل بەبیر دەنگدەران دێنێتەوە
ەیوەندیدار