دوای دوو مانگ، دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 دەستپێدەكات



دوای دوو مانگ لە دواكەوتنی مووچە و نەگەیشتنی بەشێكی پارەی مووچە لە بەغداوە بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەكان، لە سبەینێوە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەكات و بە هەفتەیەك تەواو دەبێت.

لە 2ی شوباتی ئەمساڵ مووچەی مانگی 1 دابەشكرا و لەو كاتەوە تا ئێستا، كە نزیكەی دوو مانگە مووچەخۆران چاوەڕێی شایستەی یاسایی خۆیانن، كە مووچەیە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی مووچەی 3 مانگی ساڵی ڕابردوو نەدراوە و حكومەتی عێراقیش بڕیاری نەداوە پارە بۆ مووچەی ئەو مانگانە ڕەوانە بكات و حكومەتی هەرێمیش دەڵێت: داهاتی ناوخۆ بەشی مووچە ناكات.

وەزارەتی دارایی هەرێم دوێنێ‌ پێنج شەممە خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بڵاوكردەوە و دواتریش بە لیستێكی تەواوكاری مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی ڕاگەیاند.

بەپێی هەردوو خشتەكە، سبەینێ‌ شەممە 30ی ئادار دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 دەكرێت و ڕۆژی پێنج شەممە 4ی نیسان كۆتایی دێت.

“وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگەكانی دیكەش دەنێرێت”
پێت “وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگەكانی دیكەش دەنێرێت”
دادگای فیدڕاڵی دوو دۆسیەی دیكەی هەرێم یەكلایی دەكاتەوە
دوات دادگای فیدڕاڵی دوو دۆسیەی دیكەی هەرێم یەكلایی دەكاتەوە
پەیوەندیدار