نرخی دۆلار زیاتر دابەزی



بەهۆی سەردانە چاوەڕوان كراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا بازاڕی دراوەكان ناجێگیرە و ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دینار بەرزبووەوە و بەهای دۆلار شكا.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ‌ پێنج شەممە لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و 100 دۆلار بە 146 هەزار و 750 دینار مامەڵ‌ی پێوەكرا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ سەرەڕای پشوو و نەبوونی بۆرسە و بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەڵام نرخی دۆلار زیاتر دابەزی و ئێستا 100 دۆلار بووە بە 146 هەزار و 250 دینار.

گۆڕانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات
پێت گۆڕانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات
لەسەر نەوتی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران نامەیەك دەدرێتە بایدن
دوات لەسەر نەوتی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران نامەیەك دەدرێتە بایدن
پەیوەندیدار