لەسەر نەوتی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران نامەیەك دەدرێتە بایدن



ژمارەیەک سیناتۆر و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نامەیەک ئاڕاستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن و داوا دەکەن، بایدن داوای دەستبەجێ دەستپێکردنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بکات.

ڕۆژی هەینی، 22-3-2024، کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی 15-4-2024 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

ڕۆژی 28ـی ئاداری 2024، هەشت کۆنگرێسمانی ئەمریکا (چوار ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و چوار ئەندامی ئەنجوومی پیران) نامەیەکیان ئاڕاستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کرد و تیایدا نیگەرانیی خۆیان لەبارەی میوانداریکردنی سودانی لە ئەمریکا دەربڕیوە و دەڵێن، “حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ تاران دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان کار دەکات”.

لە نامەکەیاندا، کۆنگرێسمانەکان دەڵێن: “حکومەتی عێراق لەژێر کاریگەرییەکی بەرچاوی ئێراندایە و ساڵانە نزیکەی سێ ملیار دۆلار بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپە میلیشیاکان کە هێزی پاڵپشتیکراوی ئێرانن خەرج دەکات. ئەو گرووپە میلیشیایانە لە حەوتی ئۆکتۆبەری پارەوە زیاتر لە 180 جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان.”

ئەو كۆنگرێسمانانە دەڵێن: “حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ تاران دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان کار دەکات، لەنێویاندا بڕینی هاوکارییە داراییەکانی حکومەت و داخستنی بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا، کە بەشێکی زۆری ئابووریی کوردستانی لەسەر بەندە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “وەک پێشمەرجێک بۆ هەر سەردانێکی محەمەد شیاع سودانی، پێویستە داوا بکەن کە دەستبەجێ بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا بکرێتەوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکاتەوە” و جەختیشكراوەتەوە لەسەر ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

لە نامەکەدا داوا لە بایدن کراوە، “پێویستە داوا لە حکومەتی عێراق بکەیت، کە دەستبکاتەوە بە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێگە بە فرۆشتنی دەستبەجێی نەوتی خاوی کوردستان بدرێت”.

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
پێشت نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
لەسەر گران كردنی بەنزین لێپرسینەوە لە سودانی دەكرێت
دواتر لەسەر گران كردنی بەنزین لێپرسینەوە لە سودانی دەكرێت
ەیوەندیدار