وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران



وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نابێت ئێران هێندە متمانە بەخۆی بێت.

ئەمڕۆ شەممە، لۆید ئۆستین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، توانا سەربازییەکانی ئێران هێندە دوور مەودا نین، کە بانگەشەی بۆ دەکات، لەکاتێکدا ئیسرائیل نیشانیداوە کە توانایەکی گەورەی هەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی.

ئۆستین ڕوونیکردەوە، هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی ئیسرائیل، لە دژی هەر هێرشێک.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، پێموایە ئیسرائیلییەکان تاڕادەیەک دڵنیابوون لەوەی کە ئامراز و تەکنەلۆژیایان هەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، دەسەڵاتییان دەسلمێنێت.

باڵیۆزی ئەمریکا: داوا لە عێراق دەکەین لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر بکەن
پێشت باڵیۆزی ئەمریکا: داوا لە عێراق دەکەین لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر بکەن
مەسرور بارزانی: ئەم هێرشانە لە ناوچەیەکی نزیک لە خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن
دواتر مەسرور بارزانی: ئەم هێرشانە لە ناوچەیەکی نزیک لە خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن
ەیوەندیدار