گۆڕانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات



بەپێی پێشبینی شارەزایانی بواری كەشناسی، كەشوهەوای هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری تێدا ڕوودەدات و پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا چەند شەپۆلێكی باران و سەرما ناوچەكانی هەرێمیان گرتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بۆ ماوەیەک سیستەمێکی وشکی کەش لەسەر ناوچەکانمان جێگیر دەبێت، ئەویش بەهۆی کاریگەری سیستەمێکی تەڕی داباراناوی باڵادەست، کە ڕوودەکاتە ناوچەکانی خۆرئاوای ئەوروپا بەپلەی سەرەکی و دواتر ناوچە جیاوازەکانی تری ناوەڕاست و باکووری ئەوروپا.

ڕاشیگەیاند، ئەم سیستەمە لەگەڵ ناوچەکانی ئێمە پێچەوانەیه و تا ئەم سیستەمە ئەرێنی و تەڕه لەسەر ئەو ناوچانەی ئەوروپا بێت دۆخەکە بۆ لای ئێمە وشک دەبێت و دابارین هەشبێت شتێکی ئەوتۆ نابێت و لاواز و کەم دەبێت.

وتیشی، “بەپێی دواین گۆڕانکاریەکان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەهۆی کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی لاوازی باکوری ئەفریقیاوە پلەکانی گەرما لەهەموو ناوچەکان بەڕێژەی بەرچاو ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکەن دەنگۆی هاتنی شەپۆلێکی تری بۆ 31 ی مانگ و کاتە جیاوازەکانی 1 ی 4 ی لەئارادایه، بەڵام تا ئێستا بەرزە پەستان هەیە و بەهیوای ڕێگری نەکات لە هاتن و جێگیر بوونی.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان سبەی شەممە, پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، بە جۆرێک لە هەندێک شوێن بەراورد بە شەممەی رابردوو زیاتر لە 10 پلە بەرزدەبێتەوە.

پێشەوا هەورامانی: هەژماری من هەرێمی کوردستان دەباتە قۆناغێکی دیکەوە
پێشت پێشەوا هەورامانی: هەژماری من هەرێمی کوردستان دەباتە قۆناغێکی دیکەوە
نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
دواتر نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
ەیوەندیدار