دوو دەنك مێخەك بکەرە پەرداخێك ئاوی گەرم و بیخۆرەوە بزانە بۆ چی باشە؟



مێخەک یەکێکە لە ڕووەکە بەناوبانگەکان، کە وەک بەهارات بەکاردێت و بۆ تامی خواردن زیاتر سوودی لێوەردەگیرێت، لەهەمان کاتدا شەوان لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرمدا بخورێتەوە جۆریەتی خەو باش دەکات.

ڕۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیندیا) ئاماژەی بەوەکردووە، مێخەک چەندین ڕەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە بەشێوەی گیراوە لەگەڵ ئاوی گەرمدا بخورێتەوە حەوانەوە بەو کەسانە دەبەخشێت کە دڵە کزە و گرفتەکانی گەدەیان هەیە و لەگەڵ ئەوانەی ئازاری ددان و قورگیان هەیە.

بەهۆی بوونی ماددەی ئەوجینۆڵ لە مێخەکدا بۆ کەمبوونەوەی دڵەڕاوکێ و نەخۆشییەکانی گەدە بە سوودە، لەهەمان کاتدا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (ئی و سی و ئەی و دی و ئۆمێگا سێ و ترشی فۆلیک) لەپاڵ ئەوەشدا دژە ئۆکسان و بەکتریایە.

بەگوێرەی پسپۆڕانی خۆراکیش، دوو دەنک مێخەک تێکەڵ بە پەرداخێک ئاوی گەرم بکرێت و شەوانە پێش خەوتن بخورێتەوە، جەستە لە کۆمەڵێک گرفت ڕزگار دەکات وەک قەبزی و سکچوون و ترشانی گەدە و باشکردنی کرداری هەرس.

بەهۆی بوونی دژە ئۆکسان لە مێخەکدا دژی زیپکەی گەنجانە دەوەستێتەوە، خواردنەوەی لەگەڵ ئاوی گەرم ئازاری ددان ناهێڵێت و بەکتریا زیانبەخشەکانی ناو دەم دەکوژێت و هەستی حەوانەوە زیاتر دەکات، هەوکردنی قورگ و لەرزی دەست و قاچەکان ناهێڵێت.

پسپۆران جەخت لەوە دەکەنەوە، ڕۆژانە بەشێوەی ڕێکخراو مێخەک بخورێت سیستمی بەرگری بەهێز دەکات و کۆکە و ڤایرۆس و هەوکردنی بۆریچکەی سییەکان و جیوب و ڕەبۆ ناهێڵێت، هەر بۆیە ئامۆژگاریی خەڵکی دەکەن مێخەک بخەنە ژەمەکانی خواردنیانەوە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییە جیاوازەکان.

 

بە وێنە؛ بەنداوێكی گەورەی هەرێم سەرڕێژ دەكات
پێشت بە وێنە؛ بەنداوێكی گەورەی هەرێم سەرڕێژ دەكات
لەیلا زانا داوای یەكڕیزی و تەبایی گەلی كورد دەكات
دواتر لەیلا زانا داوای یەكڕیزی و تەبایی گەلی كورد دەكات
ەیوەندیدار