لەیلا زانا داوای یەكڕیزی و تەبایی گەلی كورد دەكات



لەیلا زانا، خانمە سیاسەتمەداری باكووری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر یەکگرتوو نەبین پشتگوێ دەخرێین و خاوەن هێزەکان فەرامۆشمان دەکەن.

لەیلا زانا، خانمە سیاسەتمەداری ناوداری كورد لە گردبوونەوەی جەماوەریی ئەندامان و لایەنگرانی (دەم پارتی) لە شاری بەدلیسی باكووری كوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا و باكووری كوردستاندا ڕایگەیاند، دەسەڵات لە رێگەی پرۆپاگەندەوە دەیەوێت پەرش و بڵاوتان بكات. پێویستە كورد یەكگرتووی بێت، هێزەكانی رێكبخات و لەژێر چەترێكدا كۆببێتەوە. ئەگەر یەكگرتوو نەبین، بەهێز نابین و پشتگوێ دەخرێین و خاوەن هێزەكان فەرامۆشمان دەكەن. بەپێچەوانەوە هەر چەندە یەكگرتوو و بەهێز بین، هێندەی دیكە حیسابمان بۆ دەكرێت و گوێیان بۆ داواكارییەكانمان شل دەكەن.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر دەتانەوێت كۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن، ئەگەر دەتانەوێت دەرگەی زیندانەكان بە رووی زیندانیكراوەكانمان بكرێتەوە، ئەگەر چاوتان لە خۆشگوزەرانی و ئارامی بێت، ئەگەر دەتانەوێت ئایندەیەكی گەش بۆ نەوەكانتان فەراهەم بكەن، پێویستە وەك یەك گیان یەكگرتوو و بەهێز بین.

وتیشی، “ئەگەر لەم قۆناغەدا كورد خاوەنی هەر جۆرە دەستكەوتێك بێت تەنیا لە سایەی سیاسەتی خۆیانەوە هاتووەتەدی و كەس هاوكاری نەكردوون و لە داهاتووشدا تەنیا پشت بەخۆیان دەبەستن و سڵ لە خەبات و بەرخۆدان ناكەنەوە”.

جەختیشی كردەوە، “ئێمە دەمانەوێت توركیا و كوردستان بە تەبایی و برایەتیی بژین، پێویستمان بە یەكدی هەیە، بەڵام ئەگەر كورد خاوەنداری دۆزی خۆی نەكات، كەس دەستی ناگرێت، بۆیە كاتی هاتووە لە سندووقەكانی دەنگدان هێز و سەنگی خۆمان بپارێزین”.

دوو دەنك مێخەك بکەرە پەرداخێك ئاوی گەرم و بیخۆرەوە بزانە بۆ چی باشە؟
پێشت دوو دەنك مێخەك بکەرە پەرداخێك ئاوی گەرم و بیخۆرەوە بزانە بۆ چی باشە؟
زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار كرد
دواتر زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار كرد
ەیوەندیدار