بە وێنە؛ بەنداوێكی گەورەی هەرێم سەرڕێژ دەكات



بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی چەند جارێك هەرێمی كوردستانی گرتەوە بەتایبەتی هەفتەی ڕابردووە، كە زیاتر لە 200 ملم لە دوو ڕۆژدا لە سنووری دهۆك باری، ئاوی بەنداوەكانی هەرێم بەرزبوونەتەوە و بەنداوی دهۆك نزیكە لە سەرڕێژبوون.

بەپێی زانیارییەكان، ئاستی ئاوی ناو بەنداوی دهۆك بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە و نزیك بۆتەوە لە سەرڕێژبوون و لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەكاری دەكرێت و هەڵمەتێك دەستی پێ‌ كردووە بۆ پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاكی سەری ئاوەكە.

لای خۆشیەوە، ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە ماوەی هەفتەیەكدا 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بەنداوەكان زیادی كردووە و چاوەڕێی بەرزتربوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكانین لە مانگی داهاتوودا، چونكە تا ناوەڕاستی مانگی پێنج وەرزی گلدانەوەی ئاوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 2 مەتر و 30 سانتیمەتر لە ساڵی ڕابردوو بەرزترە و وردە وردە ئاستی ئاوی بەنداوەكە زیاتر دەبێت و بەردانەوەی ئاو تێیدا كەمكراوەتەوە.

هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتە نزیكەی 100 ملیۆن بەرمیل
پێشت هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتە نزیكەی 100 ملیۆن بەرمیل
دوو دەنك مێخەك بکەرە پەرداخێك ئاوی گەرم و بیخۆرەوە بزانە بۆ چی باشە؟
دواتر دوو دەنك مێخەك بکەرە پەرداخێك ئاوی گەرم و بیخۆرەوە بزانە بۆ چی باشە؟
ەیوەندیدار