ئیسرائیل بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانی کەناڵی جەزیرە دەدات



سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە کۆی دەنگ بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانی کەناڵی “ئەلجەزیرەی قەتەری” لە ئیسرائیل پەسەند کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە کۆی دەنگ بڕیاریدا، کارەکانی تۆڕی تەلەفزیۆنی “ئەلجەزیرەی قەتەری” لە ئیسرائیل ڕابگرێت، بەبێ ئەوەی وادەیەکی دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دیاری بکات.

دەنگدانەکەی ئەنجومەنی وەزیران دوای ئەوە هات کە کنێستی ئیسرائیل ڕەشنووسی یاسایەکی پەسەند کرد کە ڕێگە بە داخستنی کاتی وێستگەکانی پەخشی بیانی لە ئیسرائیل دەدات، کە بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی دادەنرێت لە کاتی شەڕی حەماس لە غەززە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی گرژییەکانی لەگەڵ تۆڕی هەواڵەکەدا، حکومەتەکەی دەنگی بە داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری دا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە قەتەر یارمەتی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دەدات لە شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززە.

“حکومەتی عێراق کات بۆ پێشخستنی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکات”
پێشت “حکومەتی عێراق کات بۆ پێشخستنی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکات”
ئاوات شێخ جەناب: زانیاری ناردنی مووچە لای وەزارەتی دارایی عێراقە
دواتر ئاوات شێخ جەناب: زانیاری ناردنی مووچە لای وەزارەتی دارایی عێراقە
ەیوەندیدار