زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار كرد



نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی مێژوویی تۆماركرد و زێڕنگەرێك دەڵێت: یەك ئۆنسە نرخەكەی گەیشتۆتە سەرووی 2200 دۆلار (22 وەرەقە).

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، یەك ئۆنسەی زێڕ، كە كێشەكەی 31.1 غرامە (واتە: 6 مسقاڵ و 1 غرام و 100 سەنت)ە گەیشتۆتە 22 وەرەقە و 19 دۆلار.

ڕاشیگەیاند، ئێستا نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بەرزبۆتەوە بۆ 2 هەزار و 219 دۆلار و بەهۆیەوە نرخی یەك لیرەی عەیار 21 بووە بە 461 هەزار دینار.

وتیشی، “نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 531 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 465 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 400 هەزار دینارە”.

سەبارەت بە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشكرای كرد، هۆكاری سەرەكی ئەم بەرزبوونە، زیادبوونی مەترسیە لەسەر داكشانی ئابووری و داڕووخانی بانك. هۆكاری دووەم، مەترسی فراوانبوونی جەنگ لە ناوچەكانی سنووری ڕوسیا و ئۆكڕاینا.

 

لەیلا زانا داوای یەكڕیزی و تەبایی گەلی كورد دەكات
پێشت لەیلا زانا داوای یەكڕیزی و تەبایی گەلی كورد دەكات
لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا 36 كەس كوژران
دواتر لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا 36 كەس كوژران
ەیوەندیدار