“ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار کەس لە غەززە بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن”



نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگیی ھاوکارییە مرۆییەکان ڕایگەیاند بەھۆی رێگرتن لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، ملیۆنێک و ١٠٠ ھەزار کەس لە غەززە بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگیی ھاوکارییە مرۆییەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، جگە لە ڕێگای وشکانی، ھیچ ڕێگایەکی دیکە نییە بۆ دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری غەززە.

ڕاشیگەیاند کە بەھۆی رێگرتن لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، لەئێستادا ملیۆنێک و ١٠٠ ھەزار کەس لە غەززە بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.

لە دوای هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەری حەماسەوە بۆ سەر ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە هێرشێکی وێرانکەری بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و کە تا ئێستا کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسی لێکەوتووەتەوە.

کاروان یاروەیس: دەرئەنجامی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مەترسیدار دەبێت
پێشت کاروان یاروەیس: دەرئەنجامی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مەترسیدار دەبێت
هێمن هەورامی: پارتی ناوی کاندید پێشکەشی کۆمسیۆن ناکات
دواتر هێمن هەورامی: پارتی ناوی کاندید پێشکەشی کۆمسیۆن ناکات
ەیوەندیدار