ئایا دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە؟
داهاتووی مێسی لەگەڵ سان جێرمان ئاشکرادەبێت



دوای ئەوەی هەواڵەکان باسیان لەوە دەکرد، كە مێسی دەگەڕێتەوە بۆ “یانەی دایك” واتە بەرشەلۆنەی ئیسپانیا، بەڵام ڕۆژنامەنووسی وەرزشی (گویلیم بالاگی)ئاشكرای كرد، کە ئەستێرەی ئەرجەنتینی مۆندیال “لیۆنێل مێسی” ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئێستای “پاریس سان جێرمان”.

ئەو ڕۆژنامەنووسە وەرزشییە ڕوونیشیکردەوە، مێسی گەیشتە ڕێککەوتنێکی پێشوەختە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی ئێستای نێوانیان، بەتایبەتی هاوینی داهاتوو.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم وادەیە، قسە و باس و هەواڵەکان زیاتر بوون، کە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە، کە هەموو ژیانی تۆپی پێی لەوێ بەسەربردووە پێش ئەوەی بچێتە یانە فەڕەنسییەکە.

جوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بە ئاشکرا ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوەی مێسی بۆ “کامپ نۆ” دەربڕی، بەڵام پێدەچێت مێسی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لە پاریس بمێنێتەوە و باس لەوەكراوە، كە مێسی ڕازی بووە بە نوێکردنەوەی یارییەکە، کە بژاردەیەکی دیکەی گشتی لەخۆدەگرێت، ئەگەر بیەوێت لە پاریس سان جێرمان بمێنێتەوە، واتە تا ساڵی ٢٠٢٥.

بالاگی دەڵێت: “كارەكە تەنها ئەوە نییە مێسی نایەوێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە، بەڵام ئەو پرسیارە نەکراوە، ئایا مێسی دڵخۆشە بە هەموو شتێک (لە پاریس) و کاتێک لە پشووەکەی دەگەڕێتەوە ڕێککەوتنەکە خێراتر دەکرێت”.

باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكان
پێشت باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكان
بافڵ تاڵەبانی؛ دۆخی عیراق بەشێوەیەكە تاكڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەت دەكاتەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی؛ دۆخی عیراق بەشێوەیەكە تاكڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەت دەكاتەوە
ەیوەندیدار