باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكان



 

پسپۆڕێكی زانستی خۆراك باشترین جۆرەكانی ئەو خۆراكانە ئاشكرادەكات، كە بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكان پێویستن، سینگی مریشك و قەل و گۆشتی سووری بێ چەوری بەشێكن لەو خۆراكانەی كاریگەری باشیان لەسەر بەهێزكردنی ماسوولكەكان هەیە .

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، بۆ ئەوەی ماسولكەیەكی بەهێزمان هەبێت پێویستە ڕەچاوی ئەو خواردنانە بكەین، كە كاریگەری باشیان هەیە لە بەهێزكردنی ماسولكەكان، كە گوێز و فستق و بادام و گوڵە بە ڕۆژە و پاقلەمەنیەكان بەشێكی دیكەی ئەو خۆراكانەن.

گرنگترین ڕێنمیایە گشتی و بنەڕەتەیەكان:
بۆ پاراستنی ماسوولكە و دروستكردنی ماسولكەكان ئەم خواردنانە بخۆ :
۱ ماسی سەلموون .
۲ سینگی مریشك و قەل و گۆشتی سووری بێ چەوری.
۳ سپێناخ ؛ هەروەها جەرجیر.
٤ زەیتی زەیتوون ؛ یەك بۆ دوو كەوچكی چێشت لە ناو زەڵاتەدا پاش هەموو وەرزشێك ، یان لە ناو خواردن بەڵام بۆ خواردن سووركردنەوە نابێت بەكار بێت .
٥ دەنكی كەتان.
٦ شیر ؛ یەك بۆ دوو پەرداخ پاش وەرزش یان پەنیر.
۷ سپێنەی هێلكە ؛ یەك بۆ دوو هێلكە ڕۆژانە ؛ بە دەڵەمەیی یان كوڵاوی باشترە.
۸ پەتاتە.
۹ گوێز و فستق و بادام و گوڵە بەڕۆژە.

۱۰ پاقلەمەنیەكان.
۱۱ مۆز و كێویی و شاتوو و تووتڕك و شلیك و ئەنەناس.

گرنگترین ڕێنمیایە گشتی و بنەڕەتەیەكان :
۱ ــــ زۆر گرنگە بڕێكی زۆر ئاو بخورێتەوە ڕۆژانە لە نێوان ژەمەكان ؛ لەكاتی وەرزش دا هەموو نیو سەعاتێك یەك پەرداخ یان زیاتر ئاو بخورێتەوە.

۲ ـــ هەفتانە پینج ڕۆژ وەرزش پێویستە؛ ڕاهێنانی ئاسن یان بەهێزكردنی ماسوولكەكان بۆ ماوەی سێ چارەك یان زیاتر بۆ ماوەی چوار هەفتە یان زیاتر بۆ دروستكردن و بەهێزكردنی ماسولكەكان ؛ دواتر سێ ڕۆژ لە فتەیەك بۆ پاراستن و هێشتنەوەیان.
۳ ـــ بەكارنەهێنانی دەرزی هۆرمۆن ودەرزی زەیتی و بەكارنەهێنانی پاودەری پڕۆتین بۆ ماوەیەكی زۆر و بێ دڵنیا بوونەوە لە كولاتی كۆنتڕۆڵ كردنی و شوێنی هەڵگرتنی و باشترە لە ژێر ڕێنمیایی پزیشك دابێت.
٤ ـــ بەكارنەهێنانی خواردنەوە وزەبەخشەكان و كحولیەكان و گازیەكان.
٥ ـــ ڕێكردنەوەی كەمی ڤیتامینەكان و كانزاكان بە تایبەت ڤیتامین دی و سی و زنك و كالسێوم و مەگنسێوم.
٦ ـــ دوور كەوتنەوە لە شەونخوونی و نووستن بۆ ماوەی پێویست بۆ زیاتر كردنی هۆرمۆنی گەشە و هۆرمۆنی خەو و كەمكردنەوەی هۆرمۆنی قەلەقی بە تایبەت كورتیزۆن.
۷ ـــ خواردنی ژەمەكان لەكاتی خۆی دا بە تایبەت ژەمی بەیانی لەگەڵ خواردنی میوە و سەوزە دوو بۆ سێ جار ڕۆژانە.

“داهات لە خەرجی زیاترە و هێشتا مووچە دابەش نەكراوە”
پێشت “داهات لە خەرجی زیاترە و هێشتا مووچە دابەش نەكراوە”
ئایا دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە؟<br>داهاتووی مێسی لەگەڵ سان جێرمان ئاشکرادەبێت
دواتر ئایا دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە؟<br>داهاتووی مێسی لەگەڵ سان جێرمان ئاشکرادەبێت
ەیوەندیدار