بافڵ تاڵەبانی؛ دۆخی عیراق بەشێوەیەكە تاكڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەت دەكاتەوە


سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، دۆخی عیراق بەشێوەیەكە، كە تاكڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەتدەكاتەوە، دەشڵێت،”پێویستە هەموولایەنەكان بە رۆ‌حێكی بەرپرسیارانەوە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بەشداربن و هەنگاوی جدی و كرداری بنێن”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە بەغدا كۆبوونەوە و ‏‎لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان و بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە كرایەوە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت كە خۆی لە خزمەتكردن، چەسپاندنی یاسا و سەقامگیریدا دەبینێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە دۆخی عیراق بەشێوەیەكە كە تاكڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەت دەكاتەوە، هەر بۆیە پێویستە هەموولایەنەكان بە رۆ‌حێكی بەرپرسیارانەوە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بەشداربن و هەنگاوی جدی و كرداری بنێن لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان.

ئاشكراشیكردووە، كە هیچ رێگایەك نییە جگە لە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و دەبێت هەموومان بەو رۆحییەتەوە كار بكەین.

ئایا دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە؟<br>داهاتووی مێسی لەگەڵ سان جێرمان ئاشکرادەبێت
پێشت ئایا دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە؟<br>داهاتووی مێسی لەگەڵ سان جێرمان ئاشکرادەبێت
سەرەڕای پشوو، لە چەند فەرمانگەیەك دەوام دەكرێت
دواتر سەرەڕای پشوو، لە چەند فەرمانگەیەك دەوام دەكرێت
پەیوەندیدار