ڕاوێژکارێکی سودانی: نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت



ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا دابەزینی زیاتری بەهای دۆلاری بەرامبەر دینار ئاشکراکرد.

فادی ئەلشەمەری، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی پێشبینی دەکات بەهای دۆلاری ئەمریکی ڕوو لە دابەزینی زیاتر بکات بەرامبەر دیناری عێراقی.

فادی ئەلشەمەری لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت، بەگوێرەی خواست و خستنەڕووی بازاڕ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 70%ی بازرگانانی عێراق مامەڵە لەگەڵ پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییەکاندا دەکەن، لەکاتێکدا بەراورد بە پێشتر ڕێژەکەی 10% بەرزبووەتەوە.

پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی بانکی ناوەندی عێراقەوە ئاشکرای کردبوو کە بازرگانان زیاتر ئارەزووی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی دەکەن بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی (1320 دینار)، هەروەها کارکردن بەشێوەیەکی ڕێکوپێک، بەو پێیەی حەواڵەی بازرگانی دەرەکی بۆ 200 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو تەنها 50 ملیۆن دۆلار بوو.

هاوکات ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی ڕووی لە دابەزین کردووە، لە مانگی ڕابردوودا 100 دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەیی لە دەوری 152 هەزاردا مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفەتەیدا پاش ماوەیەکی زۆر بۆ یەکەمجار تا 146 هەزار و 500 دینار دابەزی.

“گەیشتینە ڕۆژگارێک پاش 55 ڕۆژ هەواڵی مووچە بە مژدە بڵاو دەکرێتەوە”
پێشت “گەیشتینە ڕۆژگارێک پاش 55 ڕۆژ هەواڵی مووچە بە مژدە بڵاو دەکرێتەوە”
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرا
دواتر یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرا
ەیوەندیدار