“گەیشتینە ڕۆژگارێک پاش 55 ڕۆژ هەواڵی مووچە بە مژدە بڵاو دەکرێتەوە”



ئەمینداری گشتی ڕەخنە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت: “بەداخەوە گەیشتینە ڕۆژگارێک پاش 55 ڕۆژ هەواڵی مووچە بە مژدە بڵاو دەکرێتەوە”.

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەیامێکیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند، “هەمیشە ئێمە لەگەڵ لێکتێگەیشتن و چارەسەری یاسایی و ئاشتیانەی گرفتەکانین لەگەڵ بەغدا، بەڵام نابێ لەسەر حسابی مافی زەوتکراوی مووچەخۆرانی هەرێم بێت و فێڵکردن بێت لەسەر بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بەمسۆگەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێم.

دەشڵێت: “بەڵێ بۆ قەوارەی دەستوریی هەرێم، بەڵێ، بۆ دابینکردنی قوت و ئازادی هاووڵاتیاینی نیشتمان. ‏نەخێر بۆ گەندەڵی و نادادی و ئیستیغلالی سۆزی نەتەوەیی بۆمەرامی کەسی وحزبی”.

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی ڕەخنەی لە لێدوانەکەی دوێنێی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش گرت کە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی وەک مژدەیەک دایە مووچەخۆران و وتیشی: “بەداخەوە گەیشتینە ڕۆژگارێک پاش 55 ڕۆژ هەواڵی مووچە بە مژدە بڵاو دەکرێتەوە”.

لە سەرانسەری جیهاندا، ڕۆژانە یەک ملیار ژەمە خۆراک فڕێ دەدرێت
پێشت لە سەرانسەری جیهاندا، ڕۆژانە یەک ملیار ژەمە خۆراک فڕێ دەدرێت
ڕاوێژکارێکی سودانی: نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت
دواتر ڕاوێژکارێکی سودانی: نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت
ەیوەندیدار