قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە كێشەی مووچە چارەسەر بكەین



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە كێشەی بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەربكەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و چەند پرسێكی دیكەی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێكران.

قوباد تاڵەبانی جەختی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كردەوە لەو وادەیەی، كە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمەوە دیاریكراوە.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، هەوڵەكان بەردەوامن بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان و بە تایبەتیش چارەسەركردنی كێشەی بودجە و وتیشی، “هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە كێشەی بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەربكەن”.

قوباد تاڵەبانی سوپاسی بەریتانیای كرد بۆ هاوكارییەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان و بە تایبەتیش لە هەوڵەكانیان بۆ دروستكردنی لێكتێگەیشتنی زیاتر لە نێوان هەرێم و بەغداد.

ئاگر لە ژمارەیەك كۆگا لەسەر ڕێی هەولێر كەوتەوە
پێت ئاگر لە ژمارەیەك كۆگا لەسەر ڕێی هەولێر كەوتەوە
لەكاتی نوێژی تەراویح هێرش دەكرێتە سەر مامۆستایەكی ئایینی
دوات لەكاتی نوێژی تەراویح هێرش دەكرێتە سەر مامۆستایەكی ئایینی
پەیوەندیدار