لەكاتی نوێژی تەراویح هێرش دەكرێتە سەر مامۆستایەكی ئایینی



بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە شەوی ڕابردوو هێرش كراوەتە سەر مامۆستای مزگەوتی (گڵۆباڵ سیتی) و دەشڵێت: “ڕێكاری یاساییمان گرتۆتەبەر”.

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوو لەکاتی جێبەجبکردنی ئەرکی ئاینی و خزمەتکردنی ڕۆژوەوانان، لەلایەن کەسێکەوە بە ناڕەوا دوور لە ئادابی ئاینی و کۆمەڵایەتی ھێرش کراوەتە سەر مامۆستای (مزگەوتی گڵوباڵ سیتی).

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە لەبەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی ھەولێر، وێڕای بەتوندی ئیدانەکردنی ئەم ڕوداوە ڕاستەوخۆ ڕێکاری یاساییمان لەگەڵ دەزگا پەیوەندیارەکان گرتەبەر و ھەماھەنگ بووین تاوەكو تۆمەتبار دەستگیرکرا.

جەختیشی كردۆتەوە، ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە دامەزراوەکانی ئەوقاف داکۆکیکار و بەریگریکار و پارێزەری ڕاستەقینەی مامۆستایانن و بەدواداچووینش بۆ ئەم ڕوداوە دەکەین تاکو یاسا ڕێڕەوی خۆی بەتەواوی وەردەگرێت .

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە كێشەی مووچە چارەسەر بكەین
پێشت قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە كێشەی مووچە چارەسەر بكەین
حكومەتی هەرێم 10 بڕیاری بۆ دۆخی فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەركرد
دواتر حكومەتی هەرێم 10 بڕیاری بۆ دۆخی فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەركرد
ەیوەندیدار