ئاگر لە ژمارەیەك كۆگا لەسەر ڕێی هەولێر كەوتەوە



لەسەر ڕێگای هەولێر- كەركوك لە نزیك گوندی مۆرتك ئاگر لە ژمارەیەك كۆگایەك كەوتەوە.

كاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاندووە، ئاگر لە نزیكەی 8 كۆگا كەوتۆتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەكە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی.

ڕاشیگەیاندووە، ئاگرەكە لە كۆگایەكی دروست كردنی كلێنس كەوتۆتەوە و پاشان تەشەنەی كردووە بۆ چەند كۆگایەكی پلاستیك و موبەریدە و ئامێری جل شوشتن.

بەرپرسێكی دارایی: نووسراوی پلەبەرزكردنەوە وەك ئامادەكارییە نەک دەستپێكردنەوەى
پێشت بەرپرسێكی دارایی: نووسراوی پلەبەرزكردنەوە وەك ئامادەكارییە نەک دەستپێكردنەوەى
قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە كێشەی مووچە چارەسەر بكەین
دواتر قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە كێشەی مووچە چارەسەر بكەین
ەیوەندیدار