کەشناسی: ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دەرەنگانی ئەمشەوەوە تاوەکو بەرەبەیان باران بارین بەردەوام دەبێت و بارانبارین لەو شوێنانەش دەستپێدەکات کە ئەمڕۆ بارانیان لێ نەباریوە.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە لە بەیانى ئەمڕۆوە کەشێکى باراناوى ناوچەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات و هەندێک ناوچەی دیکەى هەرێمى گرتووەتەوە، بە شێوەى نمە باران و لە هەندێ ناوچەى دیکەش بە بارانى مام ناوەند، لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لە سەر لوتکەی ناوچە شاخاوییەکانى ئەو ناوچانە.

کەشناسی دەشڵێت:” پێشبینی دەکرێت لە درەنگانى ئەمشەو تا بەرەبەیان نمە باران درێژبێتەوە بۆ هەندێک لە ناوچەکانى دیکەى هەرێم کە بارانى لێ نەباریوە وەکو و سەنتەرى شارى هەولێر و هەندێ ناوچەى گەرمیان و کەرکووک.

ئەمەی خوارەوەش بارانى 12 کاتژمێرى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانە:-
پیرمام 2.0 ملم
شەقڵاوە 4.0 ملم
دهۆک 6.8 ملم
زاخۆ 9.0 ملم
سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ 1.1 ملم
ئاکرێ 6.2 ملم
ئامێدى 12.8 ملم
بامەرنێ 13.0 ملم
مانگیش 13.0 ملم
بارزان 3.2 ملم
بازیان 1.6 ملم
هەڵشۆ 5.8 ملم
سۆران 4.6 ملم
حاجى ئۆمەران 2.4 ملم
پێنجوێن 1.8 ملم
ماوەت 3.2 ملم
قەڵادزێ 4.8 ملم
باتوفە 13.6 ملم
سیدەکان 6.6 ملم

ڕۆژوو سیستمی بەرگری مرۆڤ بەهێز دەکات
پێت ڕۆژوو سیستمی بەرگری مرۆڤ بەهێز دەکات
وەزارەتی پەروەردە شەش نمرە بە بەشێک لە قوتابیانی پۆلی ١٢ دەدات
دوات وەزارەتی پەروەردە شەش نمرە بە بەشێک لە قوتابیانی پۆلی ١٢ دەدات
پەیوەندیدار