وەزارەتی پەروەردە شەش نمرە بە بەشێک لە قوتابیانی پۆلی ١٢ دەدات



وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی راسپاردووە بە پێدانی شەش نمرەی بڕیار بە قوتابیانی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی ١٢ی ئامادەیی.

لە راگەیەندراوێکدا ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان  بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” لەبەر بەرژەوەندی گشتیی و ڕەچاوکردنی دۆخی ئەو قوتابیانەی کە لەتاقیکردنەوەی تمهیدی بەشداربوون بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی کە ئەمانیش هاوشێوەی قوتابیانی ئاسایی نمرەی بڕیار بیانگرێتەوە، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکانم ڕاسپارد بە پێدانی ( ٦ ) نمرەی بڕیار بە قوتابیانی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی”.

کەشناسی: ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت
پێشت کەشناسی: ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
دواتر ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
ەیوەندیدار