چەند ڕێنماییەک هەوکردنی جیوبەکان لە ڕەمەزاندا کەم دەکاتەوە



بەربانگی ئێوارانی ڕەمەزان پڕە لە بابەتی شیرینی و خواردن کە موسڵمانان دوای چەندین کاتژمێر لە ڕۆژووگرتن چێژیان لێ وەردەگرن، کە هەندطک جار ڕەچاوی تەندروستی خۆیان ناکەن.

بەهەمان شێوەش خوانی پارشێوان پڕە لە جۆرەها خواردن و خواردنەوە، کەهەندێکجار هەستکردن بە تینوێتی دوو هێندە زیاد دەکات لەکاتی بەڕۆژووبووندا، بۆیە گرنگە بۆ هەموو ڕۆژووگرێک زانیاری لەسەر ئەو خۆراکانە هەبێت کە پاڵپشتی وزە و ئاو ی بۆ دەکات لە ڕۆژدا.

لێرەدا چەند زانیارییەک لەسەر هەوکردنی جیوبەکان دەخەینە ڕوو بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا، چۆن وابکەین هەوکردن کەمتر بێت و نەمێنێت؟

زۆر هۆکار هەن کە دەبنە هۆی هەوکردنی جیوبەکان لە مانگی ڕەمەزاندا، گرنگترینیان بەرکەوتنە بە پیسی و خۆڵ و بخور و بۆنەکان،

بەپێی زانیاری پزیشکەکان، کێشەی هەوکردنی جیوبەکان ڕەنگە لە زۆر ڕووەوە کاریگەری لەسەر کەسی ڕۆژووان هەبێت، بەو پێیەی دەبێتە هۆی سەرئێشە و کاریگەری لەسەر چاوەکان دەبێت، ئەمەش وەک ئاوسانی پێڵوی چاو، هەڵئاوسانی چاو، یان زیادبوونی فرمێسک و ئازار لە سەردا دەردەکەوێت.

– کەمتەرخەمی مەکە لە خواردنەوەی بڕێکی زۆر شلەمەنی، وە گرنگی تایبەت بدە بە ئاوی نا سارد و شەربەتی میوەی سروشتی. بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و ڕزگاربوون لە وشکبوونەوەی قورگ و بەڵغەم.

-دوورکەوتنەوە لە خواردنی خوێ یان شەکری زیادە.

– کەمتەرخەمی مەکە لە خواردنی شۆربا، وەکو شۆربای مریشک لەگەڵ هەندێک سەوزە و گیای تازە تێبکرێت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی کێم و پیسی و پاککردنەوەی جیوبەکان.

-دوورکەوتنەوە لە خواردنی خۆراکی سورکراوە یان بەهارات.

– هەوڵ بدە ڕۆژانە یەکێک لە خواردنە گیاییە سروشتییەکان بخۆیت کە سوودی بۆ نەخۆشانی جیوب هەیە، وەکو زەنجەفیل، بابۆنی، گەڵای یوکالیپتوس، گوڵی شوتی، ڕەشکە، لیمۆ.

-دڵنیابە لە خواردنەوەی چای زەنجەفیل لەگەڵ لیمۆ شیرینکراو بە هەنگوین، بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش زۆر بەسوودن، لەبەرئەوەی دژە ئۆکسێنەر و دژە میکرۆب و دژە هەوکردن و دژە هەستیاری سروشتی دابین دەکات.

-دوورکەوتنەوە لە ماددە هەستیارییەکان و پاککەرەوە بۆندارە تیژەکانی وەک ( فاست و ) و بابەتەکانی تر، هەروەها دووربکەوەرەوە لە بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی تر تا باشتر دەبیت، بەتایبەت لە جگەرەکێش و شوێنی جگەرەکێشان.

پەرلەمانتارێک کێشەکانی هەژماری من ئاشکرا دەکات
پێشت پەرلەمانتارێک کێشەکانی هەژماری من ئاشکرا دەکات
مەسرور بارزانی: سبەینێ بڕیارێکی گرنگ لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان دەدەین
دواتر مەسرور بارزانی: سبەینێ بڕیارێکی گرنگ لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان دەدەین
ەیوەندیدار