“دوو هاوپەیمانی و 36 کاندید خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە”



وتەبێژی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا دوو ھاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون و 36 کاندیدی سەربەخۆش خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکە تۆمارکردووە کە بڕیارە 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، “تا ئێستا دوو ھاوپەیمانی بە ناوەکانی ‘ھاوپەیمانی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانی سەردەم’ بۆ بەشداریکردن لە پەرلەمانی کوردستان لە پاڕێزگاکانی دهۆک و سلێمانی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان تۆمار کراون”.

ڕاشیگەیاند کە “ھاوپەیمانی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانی سەردەم”، بە لیست ناوی کاندیدەکانیان لە پارێزگاکانی دھۆک، سلێمانی و ھەڵەبجە پێشکەش کردووە و وتیشی: “ھەر پارت و ھاوپەیمانییەک مافی ئەوەی هەیە زیاتر لە یەک بازنەی ھەڵبژاردن، لیستی کاندیدەکانی پێشکەش بکات بۆ نموونە ھەر پارت یان ھاوپەیمانییەک بۆی ھەیە لیستی کاندیدەکانی لەسەر پارێزگای دھۆک، ھەولێر، ھەڵەبجە و سلێمانی پێشکەش بکات”.

ئاشکراشی کرد، تا ئێستا دوو پارت لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش کردووە کە یەکێکیان لە سلێمانییە و ئەوەی دیکەشیان لە ھەڵەبجەیە.

جومانە غەلای باسی لەوەشکرد کە لەسەر ئاستی تاک، 11 کەس لە پارێزگای ھەولێر، 13 کەس لە پارێزگای سلێمانی و 12 کەس لە پارێزگای دھۆک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خۆیان کاندید کردووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ کاندیدێک وەک تاک لە پارێزگای ھەڵەبجە تۆمارنەکراوە.

وتەبێژی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، وتیشی: “ھەر پارت و ھاوپەیمانییەک بەپێی کورسییەکانی بازنەی ھەڵبژاردنەکان، ناتوانن دوو هێندە زیاتری کورسییەکان کاندیدیان هەبێت. بۆ نموونە ئەگەر کورسییەکانی پارێزگای دھۆک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 25 کورسی بن، ئەوا ناتوانن زیاتر لە 50 کەس کاندید بکەن، بۆ بازنەکانی دیکەش بەو شێوەیە دەبێت”.

پێشتر جومانە غەلای ڕایگەیاندبوو دوا وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدانی ئەو ھاوپەیمانی و پارتانەی کە خواستیان ھەیە بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن لەگەڵ ناوی کاندیدە تاکەکان، تا کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی 28ی ئەم مانگە دەبێت.

وەزیری ناوخۆی هەرێم بڕیارێكی بۆ هێزە ئەمنییەکان دەركرد
پێشت وەزیری ناوخۆی هەرێم بڕیارێكی بۆ هێزە ئەمنییەکان دەركرد
ناوەڕۆکی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا
دواتر ناوەڕۆکی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار