نزیکەی شەش ملیۆن سەر ئاژەڵ مرداربوونەوە



بە هۆی گۆڕانی کەشوهەواوە نزیکەی شەش ملیۆن ئاژەڵ لە مەنگۆلیا مرداربوونەوە کە وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژهەكاتی ئاسیاوە.

لیژنەی ڕووداوە لەناکاوەکانی سەر بە حکومەتی مەنگۆلیا ڕایگەیاند، تا 20ی ئەم مانگە پینج ملیۆن و 922 هەزار و 957 ئاژەڵ لە کێڵگەکانی سەرتاسەری وڵاتەکە مرداربوونەتەوە.

هۆکارەکەشی بۆ ئەو گۆڕانکارییانە گەڕاندەوە کە لە نێوان هەردوو وەرزی زستان و بەهار ڕوویانداوە و ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەفر 50٪ی ڕووبەری خاکی مەنگۆلیا دابپۆشێت بە جۆرێک کە ئەستوورییەکی بگاتە 23-28 سانتیمەتر.

لیژنەکە ئەوەشی خستەڕوو کە 380 خێزان مەڕوماڵاتەکانیان بە تەواوی لەدەستداوە.

بەخێوکردنی ئاژەڵ بە یەکیک لە کەرتە سەرەکییەکانی ئابووری مەنگۆلیا دادەنرێت و 95٪ی شوانەکانیش پشت بە لەوەڕگە سروشتییەکان دەبەستن لە بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیاندا.

مەنگۆلیا وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا. لەگەڵ وڵاتانی چین و ڕووسیا دراوسێیە و ڕووبەرەکەی ملیۆنێک و 564 هەزار و 116 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.

بە ڕۆژوو بوون، یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوونی جەستە لە ژەهرە کەڵەکەبووەکان
پێشت بە ڕۆژوو بوون، یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوونی جەستە لە ژەهرە کەڵەکەبووەکان
کاریگەرییە خراپەکانی ڕۆژووشکاندن بە قاوە
دواتر کاریگەرییە خراپەکانی ڕۆژووشکاندن بە قاوە
ەیوەندیدار