بە ڕۆژوو بوون، یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوونی جەستە لە ژەهرە کەڵەکەبووەکان



یەکەم مەبەست و ئامانجی کۆتایی ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزاندا ئامادەکردنی دڵەکانە بۆ پەرستش و هەستکردنە  بە  بەخششەکانی خودای باڵا دەست، بەڵام ڕۆژوو ئامانجی تەندروستیشی هەیە کە گرنگترینیان ڕزگارکردنی جەستەیە لە ژەهرە کەڵەکەبووەکان.

محەمەد ڕەمەزان جەوهەری، پسپۆڕی ژەهراوی بوون و پیسکەرە خۆراکییەکان لە سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانی لە میسر و ئەندامی کۆمەڵەی توێژینەوە لە نەخۆشیەکانی جگەر و هەرس، ئاماژە بەو ڕۆڵانە دەکات کە جەستە لە ماوەی ڕۆژوودا دەیگێڕێت، بەرامبەر ژەهر و ماددە زیانبەخشە کەڵەکەبووەکان.

جەوهەری باس لەوە دەکات کە پرۆسەی هەرسکردن و پرۆسێسکردنی خۆراک (چ لە گەدە یان ڕیخۆڵەکان) وزەیەکی زۆر لە لەشەوە بەکاردەهێنێت، لە کاتی بەڕۆژووبووندا ئەم وزە بەرزە پاشەکەوت دەبێت و دەرفەت بە جەستە دەدات کە بەکاریبهێنێت بۆ ڕزگاربوون لە ژەهرەکان و نوێکردنەوەی خوێن بە دروستکردنی خانەی نوێی خوێن.

ڕۆژوو کاریگەری هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی ژەهرەکانی لەش لەسەر ئەندامێکی گرنگ، کە ئەویش جگەرە، جەوهەری ڕوونی دەکاتەوە جگەر لەبری ئەوەی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی زەرداو بێت کە لە پرۆسەی هەرسکردندا بەکاردەهێنرێت، دەرفەتی ئەوەی پێدەدرێت کە ڕزگاری بێت لە ژەهرەکان و تەواوکردنی پرۆسەی دروستکردن و چالاککردنی سیستەمی بەرگری لەش.

دەشڵێت، گورچیلە یەکێکی دیکەیە لە سوودمەندەکانی ڕۆژووگرتن، بەو پێیەی دەرفەتی پاککردنەوەی خوێنیان پێدەدرێت لە ماددە نەخوازراوەکان، کە لە ڕێگەی ئەوانەوە ئەم ژەهرانەی لە جەستەدان لە ڕێگەی میزەوە دەردەچن.

بەڕۆژووبوون بە تەنها ئەم سوودانە بەدەست دەهێنێت لە نەهێشتنی ژەهرەکاندا، بەڵام دەتوانرێت کارایی ئەم پرۆسەیە لە کاتی بەڕۆژووبووندا زیاد بکرێت لە ڕێگەی چەند ڕێنماییەکی سادە، کە بریتین لە:

ئەنجامدانی وەرزشی سووک یان پیاسەکردن بە تایبەت پێش نان خواردنی ئێوارە، یارمەتی لەش دەدات لە ژەهرە کەڵەکەبووەکان ڕزگاری بێت.

باشتر وایە ڕۆژوو بشکێنیت بە خورمایەک یان پەرداخێک ئاو، پاشان نوێژی مەغریب ئەنجام بدە، پاشان نان بخۆ.

دەستپێکردنی نانی ئێوارە بە زەڵاتە یان شۆربا بە جۆرێک کە گەدە ئاگادار بکرێتەوە لە هاتنی خۆراک لەبری ئەوەی بە بڕێکی زۆر خواردن سەرسامی بکەیت، بەم جۆرە هیچ ئاوسانێکی ڕیخۆڵەکان یان جووڵەی خراپی ڕیخۆڵەکان یان قۆڵۆن ڕوونادات.

هێواش هێواش نان بخۆ، وە دەستبەرداری ئەو دەستەواژە نادروستە ببە، کە هەمیشە بە منداڵەکانمان دەڵێین، “قسەکردن لە کاتی نانخواردندا گونجاو نییە” ئەمە ئامۆژگارییەکی زانستی دروست نییە، بەو پێیەی باشترە لەکاتی نانخواردن قسە لەگەڵ خێزان بکرێت، بەڵام دوای قووتدان، چونکە ئەمە یارمەتی خاوکردنەوەی پرۆسەی خواردن دەدات، هەروەها یارمەتی گەدەش دەدات کە خۆراک بە هێواشی وەربگرێت و دەرفەتی هەرسکردنێکی  تەواو و دروستی هەبێت.

لەکۆتاییدا باشترە شیرینی زۆر نەخورێت، چونکە مرۆڤ تینوو دەکات، بەڵکو باشترە سەوزەکانی وەکو خەیار و کاهوو، هەروەها میوەکانی وەک پرتەقاڵ و سێو و مۆز بخورێت.

نمەباران دەبارێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
پێشت نمەباران دەبارێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
نزیکەی شەش ملیۆن سەر ئاژەڵ مرداربوونەوە
دواتر نزیکەی شەش ملیۆن سەر ئاژەڵ مرداربوونەوە
ەیوەندیدار