کاریگەرییە خراپەکانی ڕۆژووشکاندن بە قاوە



شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاریمان دەکەن کە لە مانگی ڕەمەزاندا شکاندنی ڕۆژووەکەمان وەک سوننەتێکی پێغەمبەری خودا بە خورما دەست پێبکەین، پاشان کوپێک ئاو بخۆینەوە، بەڵام هەندێک کەس ڕاهاتوون لەسەر ڕۆژوو شکاندن بە خواردنەوە هاندەرەکانی، وەک چا و قاوە، بۆ ڕزگاربوون لە سەرئێشە.

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری خۆراکی بەریتانی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵ ڕەنگە توانای جەستە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا تێکبدات، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گۆڕانکاری خۆراک زیاد دەکات، وەک نەخۆشی شەکرە.

ترشەڵۆک

کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ گەدە و ڕیخۆڵە، ئاشکرایکردووە، خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵ ئیسفەنجەری خوارەوەی سورێنچک خاو دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گواستنەوەی ترشەڵۆکەکانی گەدە بۆ قوڕگ و هەستکردن بە دڵەکزێ.

وشکبوونەوە

ڕۆژوو شکاندن بە قاوە لە مانگی ڕەمەزاندا ڕەنگە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش، بە تایبەتی ئەگەر کەسەکە گرنگی بە خواردنەوەی ئاو نەدات، چونکە کافاین هاندەری جەستەیە بۆ ڕزگاربوون لە شلە ڕاگیراوەکان لە ڕێگەی میزکردنەوە.

سترێس

لەش خێراتر کافاین هەڵدەمژێت لە کاتی خواردنەوەی قاوە لەسەر گەدەی بەتاڵ، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی کۆئەندامی دەمار دەبێت، هەستکردن بە فشار و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات، هەروەها خەوتنی شەوانەش قورس دەکات.

باشترین خواردن و خواردنەوەکان بۆ شکاندنی ڕۆژوو

خورما، بە باشترین خۆراک دادەنرێت بۆ ڕۆژوو شکاندن، چونکە شەکری سروشتی تێدایە، کە لە بەرامبەردا بەشدارە لە پڕکردنەوەی وزەی لەش، بەمەرجێک بڕی خواردنی لە ٣ دانە زیاتر نەبێت، لەکاتێکدا کوپێک ئاو یان شیر بخورێتەوە.

دەتوانیت دوای ئەوە قاپیکی بچووک شۆربا بخۆیت، چونکە یارمەتی گۆڕینی جەستە دەدات بەو شلەمەنی و خوێ و کانزایانەی لە کاتی بەڕۆژووبووندا لەدەست دەچن، ئەمە جگە لەوەی ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە ئامادەکردنی کۆئەندامی هەرس بۆ نانی ئێوارە.

باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە لە مانگی ڕەمەزاندا چ کاتێکە؟

باشتر وایە دوای یەک کاتژمێر پاش نانی ئێوارە قاوە بخۆیتەوە، هەروەها پێویستە لە کاتی پارشێودا خۆت لە قاوە بەدوور بگرێت، بۆ ئەوەی هەست بە کەمخەوی نەکەیت.

هەمان شت بۆ چاش دەگونجێت، چونکە تانینی تێدایە ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکانی جەستە لە خۆراکدا هەبێت، بۆیە ڕاستەوخۆ دوای نانی ئێوارە خواردنی باش نییە.

نزیکەی شەش ملیۆن سەر ئاژەڵ مرداربوونەوە
پێشت نزیکەی شەش ملیۆن سەر ئاژەڵ مرداربوونەوە
هەشت ئەندامی گروپەکانی سەر بە ئێران کوژران
دواتر هەشت ئەندامی گروپەکانی سەر بە ئێران کوژران
ەیوەندیدار