خانووە زیادەڕۆكانی چەند ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی تاپۆ دەكرێن



سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆكان ڕایدەگەیەنێت، كە پاش ڕێكارەكانی تاپۆكردنی گوندی مەلاداود، هەفتەی داهاتوو دەست دەكەن بە تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانی 5 گوندی دیكەی دەورووبەری سلێمانی.

یاساناس، دیلمان لەتیف، سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆكان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پاش ئەوەی ڕێکارە کردارییەکانی تاپۆکردنی گوندی مەلا داود دەستی پێکرد، تاپۆکردنی 5 گوندی دیكەش لە هەفتەی داهاتووەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەبارەت بە گوندەكانیش وتی، ڕێكارەكانی تاپۆكردن هەریەكە لە گوندەكانی (گوندی خاک، گوندی دابان، گوندی عەزیزئاوا، گوندی کانی سەفەر، گوندی ڕازیانەی کانی شینکە) دەگرێتەوە.

وتیشی، “ئەوانەی لە ماوەی یاساییدا داواکارییان پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کردووە با ئیستینساخی (کارتی نیشتمانی) یان (رەگەزنامە و پێناس)ی خۆیان و هاوسەریان لە ماڵەوە ئامادەبکەن و چاوەڕوانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لیژنە لاوەکییەکانمان بکەن و ئەگەر ئەو ژمارە مۆبایلەتان گۆڕیوە، کە کاتی خۆی لەسەر داواکارییەکە نووسیوتانە ئەوا سەردانی لیژنەی لاوەکیی سەر بە شارەوانییەکەتان بکەن بۆ دانانی ژمارەی نوێی مۆبایلەکەتان”.

ئاشكراشی كرد، زۆرینەی هەرە زۆری ئەو خانووانە بە ڕێژەی 5%ی بەهای زەویی ژێر خانووەکە تاپۆ دەکرێت، واتە ئێمە بەهای بینای خانووەکە ئەژمارناکەین.

سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆكان ڕوونیشی كردەوە، یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردن ئەوەیە کە داواکار خاوەنی بینای خانووەکە بێت، بۆیە ئەگەر کەسێک لە پاش داواکاریکردن خانووەکەی فرۆشتبێ و لەکاتی سەردانی لیژنە لاوەکییەکانماندا کڕیارەکە لە خانووەکەدا بێت ئەوا تاپۆکردنی خانووەکە ڕەت دەکرێتەوە، بۆیە مامەڵە بەو خانووانەوە مەکەن هەتا تاپۆ دەکرێت بەناوتانەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری ڕاگرتنی جەنگی لە غەززە دەركرد
پێشت ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری ڕاگرتنی جەنگی لە غەززە دەركرد
سەرۆك كۆمار: دوو بەنداو بۆ سوود وەرگرتن لە ئاوی باران دروستدەكرێن
دواتر سەرۆك كۆمار: دوو بەنداو بۆ سوود وەرگرتن لە ئاوی باران دروستدەكرێن
ەیوەندیدار